ئەردۆغان سەردانی بەغداد دەکات
  2019-09-11       594       
سەرۆک وەزیرانى عێراق سورە لەسەر پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى وڵاتەکەى لەگەڵ تورکیا، بەگوێرەى ڕاگەیەندراوێکیش بڕیارە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا سەردانی بەغداد بكات.

ئاوێنه‌: لەراگەیەندراوێكدا كە نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردۆتەوە و تیایدا هاتووە، ''عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لەدیدارێكیدا لەگەڵ فاتح یەڵدز، باڵیۆزی توركیا لە بەغداد، سوربوونی خۆی لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابورییەكانی لەگەڵ توركیا ڕاگەیاندووە''.

لە بەشێکى دیکەى دیدارەکەدا باس لە هەماهەنگى عێراق و تورکیا کراوە لە ''دۆسییەکانى ئابورى و ئاو و بونیادنانەوە''.

لەو دیدارەدا، باس لە سەردانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیاش كرا بۆ عێراق.

 
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×