پەرلەمانتارێکی نەسر: فوئاد حوسین تەنها لەبەرژەوەندی هەرێم کار دەکات
  2019-09-12       708       

پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانێتی نەسر وەزیری دارایی عێراق بە ''لایەنگیری لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان'' وەسف دەکات.

ئاوێنه‌: لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا یوسف ئەلکەلابی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی نەسری سەر بە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ئاماژەی بەوە کرد کە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەوڵ دەدەن لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ ئیستحقاقی هەرێم بدرێت و رێگری بکرێت لە زیاتری و ئەو دەڵێت، ''هەرێمی کوردستان پابەندی بەندەکانی دەستوور نەبووە بەتایبەتی لە ئیستحقاقەکانی لە بابەتی ئابووری و نەوتی عێراق''.

هاوکات ئەلکەلابی دەشڵێت، ''وەزیری دارایی فوئاد حوسێن تەنها لە بەرژەوەندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کار دەکات و دوورە لە بەرژەوەندییەکانی عێراق بەشێوەیەک کە سوێندی دەستووری لەسەر خواردووە. ئەو بەشێوەیەک کار دەکات کە من شک دەبەم ئەو وەزیری حکوومەتی ناوەند بێت''.

شایەنی باسە ئەو پەرلەمانتارەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەشڵێت، ''پەرلەمانتارانی ئەنجوومەنی نوینەران هەوڵ دەدەن پارێزگاکانی ناوەند و باشوور نەبن بە گای شیردار بۆ بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەیاسای بودجەی حکومەتی داهاتوو''.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×