ئەكرەم شەریف: بەدواداچونمان لەسەر گرانكردنی نرخی كارتی ئاسیا سێڵ كردوە
  2019-01-23       966       

 

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەفراكسیۆنی یەكێتی، ئەكرەم شەریف رایدەگەیەنێت لەسەر گرانكردنی نرخی كارتی سیمكارتی فەرمانبەران ئاسیا سێڵ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاگادار دەكاتەوە، ئەو وتی "بەدواداچونمان بۆ گرانكردنی نرخی كارتی ئاسیا سێڵ كردوە".

ئاوێنە: ئەكرەم شەریف بە ئاوێنەی راگەیاند بابەتی گرانكردنی نرخی كارتی سیمكارتی فەرمانبەران پەیوەندی بە حكومەتی عێراقەوە هەیە، بە پێویستیشی دەزانێت لەكاتی گرانكردنی نرخی كارتەكە كۆمپانیای ئاسیا سێڵ قەرەبوی بەشداربوەكانی خۆی بكاتەوە، لەرێگەی گێگابایتی ئینتەرنێت یاخود زیادكردنی خولەكەكانی تەلەفۆن كردن.


وتیشی "لەلیژنەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆمەڵێك راسپاردەمان خستوەتە بەردەم ئاسیا سێڵ‌و ئەوانیش داوای كاتیان كردوە بۆ وەڵامدانەوەی، ئێمە ئومێدمان هەیە ئەگەر هەر هەمو راسپاردەكانی ئەنجومەنیش جێبەجێ نەكەن ئەوا بەشێكی كەمیشی بێت جێبەجێی بكەن". 

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×