په‌یه‌ده‌ بۆ لایه‌نه‌کانی سوریا: پاسه‌وانی له‌ ده‌ستکه‌وتی ئیداره‌ی خۆسه‌ری باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا بکه‌ن
  2019-09-12       909       
پارتی یه‌کێتیی دیموکراتی سووریا (په‌یه‌ده‌) به‌یاننامه‌یێکی بڵاو کرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: بۆ پاراستنی ده‌ستکه‌وتی ئیداره‌ی خۆسه‌ری باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا -که‌ گرینگترین فاکته‌ره‌ بۆ چاره‌کردنی قه‌یرانی سووریا- ده‌بێ سه‌رجه‌م حیزبه‌ سیاسی و بزاڤه‌ سه‌ربازییه‌کان به‌ شێوه‌یه‌کی جیدی ئه‌رکه‌کانیان ڕاپه‌ڕێنن و پاسه‌وانی له‌ ده‌ستکه‌وته‌کان بکه‌ن.

ئاوێنه‌: پارتی یه‌کێتی دیموکراتی سوریا له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاماژه‌ی به‌ دواپێشهاته‌کانی سووریا کرد به‌تایبه‌تی گۆڕانکارییه‌کانی پاش شکستهێنانی داعش له‌ باکووری وڵات و ڕایگیاند: سیاسه‌ته‌کانی حکومه‌تی تورکیا و سه‌رجه‌م سیسته‌مه‌ زاڵێتیخوازه‌کان له‌ ناوچه‌که ڕوون و ئاشکرایه‌‌ که‌ کوشتن و له‌ناوبردنی لایه‌نه‌ کوردییه‌کانی له‌ ده‌ستووری کار داناوه‌ و هه‌ندێک تاوانیان ئه‌نجام داوه‌ وه‌ک گۆڕینی دیموگرافیای عه‌فرین‌. بۆ پاراستنی ده‌ستکه‌وتی ئیداره‌ی خۆسه‌ری باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا -که‌ گرینگترین فاکته‌ره‌ بۆ چاره‌کردنی قه‌یرانی سووریا- ده‌بێ سه‌رجه‌م حیزبه‌ سیاسی و بزاڤه‌ سه‌ربازییه‌کان به‌ شێوه‌یێکی جیدی ئه‌رکه‌کانیان ڕاپه‌ڕێنن و پاسه‌وانی له‌ ده‌ستکه‌وته‌کان بکه‌ن.

له‌ درێژه‌ی به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه‌: هه‌ندێک که‌س له‌ چوارچێوه‌ی قازانجه‌کانیان لێدوان ڕاده‌گه‌یێنن. ئه‌م لێدوانانه‌ پێش له‌ هه‌ر شتێک به‌رژه‌وه‌ندی و بۆچوونی تاکه‌که‌سی ده‌گه‌یێنێت و خزمه‌ت به‌ پێکهاته‌ ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کانی ناوچه‌که‌ ده‌که‌ن. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ک که‌ دژبه‌یه‌کی و ته‌نگه‌ژه‌کان زیاتر بکاته‌وه‌ خزمه‌ت به‌ کورد ناکات. سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کورد و ئه‌و خه‌ڵکانه‌ که‌ له‌ ناوچه‌کانی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا یه‌کده‌نگ بوونه‌ بانگهێشت ده‌که‌ین بۆ پاسه‌وانی له‌ ده‌ستکه‌وته‌کان یه‌کڕیزییه‌کان و پێکه‌وه‌ژیانی هاوبه‌ش بپارێزن.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×