كۆمه‌ڵێك له كۆمه‌ڵگه‌ی "چڕه"ی سه‌ر به قه‌زای شێخان له‌سه‌ر كێشه‌ی زه‌وی و زار خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو بۆ ماوه‌یه‌ك رێگای نێوان هه‌ولێر-دهۆك-یان داخست.
ئاوێنه: خۆپیشاندانه‌كه به‌هۆی كێشه‌ی نێوان خاوه‌ن موڵكێك و جوتیارانی ناوچه‌كه‌دایه و جوتیاره‌كان داوا له‌حكومه‌ت ده‌كه‌ن كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكات.
به‌وهۆیه‌وه هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران ته‌قه‌یان كردوه.
كێشه‌ی جوتیاره‌كان به قسه‌ی خۆیان خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه کەسێک چەندین ساڵە بە سەنەدێکەوە چەندین زەوى و زار دەکاتە بەروبومى کشتوکاڵى به‌ڵام به قسه‌ی ئه‌وان سەنەدى ئەو کەسە ساختەیە و بە پارە کراوە.