بافڵ تاڵهبانی، كوڕه گهورهی سكرتێری كۆچكردوی یهكێتی نیشتمانی كوردستان رایگهیاند كه ئهو سهردهمه كۆتایی هاتوه یهكێتی پاشكۆیهتی و پهراوێزیی قبوڵ بكات و دهشڵێت؛ سازش لهسهر پارێزگاری كهركوك ناكهین.
ئاوێنه: ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئهمڕۆ(چوارشهممه) بە میوانداری بافڵ تاڵەبانی د بۆ تاوتوێکردنی دواھەنگاوەکانی پێکھێنای حکومەتی ھەرێم و پرسی کەرکوک و پەیوەندی ھەولێرو بەغدا، كۆبوهتهوه.
بهپێی راگهیهندراوی كۆبونهوهكه، بافڵ تاڵهبانی له وتهیهكدا رایگهیاندوه كه له ھەرێم بۆ یەکێتی لە پۆست و دەسکەوتی حزبی گرنگتر رێکەوتنی سیاسیە لە سەر شێوازی بەڕێوەبردن و یهكێتی حکومڕانی و سیاسەتی ھەرێمی کردۆتە مەرج چونکە پێمان وایە کاتی گۆڕانکاری ڕیشەیی ھاتوە لە کۆی جومگەکان و چاکسازی لە ئیدارەدان و ژیان و گوزەرانی خاڵک و بەھێزترکردنەوە ئابوری ھەرێم و یەکخستنەوە ماڵی کورد کە ئەمەش تەنھا دروشم و قسەنەبێت لە واقیعدا بەرجەستەی بکەین.
جهختیشی كردۆتهوه كه "خەمی ئێمە خەمی ھەرێمێکی ھاوڵاتی بونە کە یاسا و دادگاکان لەسەرو ھەموانەوە بێت و عەدالەتی کۆمەڵایەتی بچەسپێنین کە بە دڵنیاوە ئەو ئاواتە بە پشتیوانی دڵسۆزان و سەرکردە نیشتیمانییەکانمان و کۆمەڵانی خەڵک و خاوەن بیرو رۆشنبیرو رۆشنفکرە دڵسۆزەکانمان بەدیدێنین."
وتوشیهتی"بۆ ئەوەش رێکەوتنی سیاسی لەگەڵ ھەمو ھێزەکان دەکەین و تاکە مەرجمانە بۆ گفتوگۆکانمان لەبارەی پێکھێنانی حکومەتی نوێی ھەرێم."
ئهوهشی خستۆتهڕو كه نوێنەرەکانی یەکێتی لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێم لەھەوڵی جێبەجێکردنی جەند پرۆژەیەکی ستراتیژیدان بۆ بوژاندنەوەی ژێرخانی زیاتر ئابوری ھەرێم.
سەبارەت بە کەرکوک بافڵ تاڵەبانی وتویهتی" کەرکوک قودسی کوردستانە یەکێتی چۆن لە رابردو ئەمڕۆ کەرکوکی جێنەھێشت بۆ بەیانی و داھاتوش ھەر لە شارەکەی خۆمان دەمێنینەوە ئەوە وەسێت و خەونی ھەڤاڵ مام جەلال بوە و پەیڕەوی دەکەین و دەھێنینە دی ، لەسەر پرسی پارێزگار و مافەکانیشمان ھیچ تەنازولێ ناکرێت و نەشمانکردوە چونکە کەرکوک شاری پێکەوە ژیان و ھەمو پێکھاتەکانە بەڵام دڵنیابن پۆستی پارێزگار بۆ کورد دەبێت و یەکێتیش دەبێت کە ئەوە قابیلی ھیچ جۆرە گفتوگۆ و سازشێک نیە ئەوە کۆتایی پێھاتوە کەرکوک شاری یەکێتییە کە ئەمەش لە پێناو ئاسایکردنەوەی دۆخی شارەکەو بوژاندنەوە گیانی برایەتیە لە نێوان کوردو برایانی عەرەبی رەسەن و تورکمان و پێکھاتەکانی ترە کە بۆ ھەمولایەک ئەوە رونبۆتەوە."
لهبارهی ناوخۆی حزبهكهشهوه، بافڵ تاڵهبانی وتویهتی"یەکێتی یەک بڕیاری ھەیە و کۆنگرەی نوێبونەوەش دەبەستین و دەبینەوە بە خزمەتکاری راستەقینەی خەڵک و قبوڵی ناکەین لەمەودوا بە ھیچ پاساوێک ئەندام و کادری یەکێتی دەسبەسەربکەێت و سوکایەتی پێبکرێت."
جهختیشی كردۆتهوه"یەکێتی ئێستا یەک بڕیاری سیاسی ھەیە بۆ کۆی پرسەکان و ھەر بڕیارێکیش کە دەیدات بڕیاری نیشتمانی و رەنگدانەوەی داخوازی خەڵک دەبێت، بەرنامەیەکیش جێبەجێدەکەین بۆ رێکخستنەوەی تەواوی کاروباری رێکخراوەیی و پاداشت و سزا دەکەینە پێوەری کارەکانمان و چیتر یەکێتی پاشکۆی ھیچ حزبێک نییە و خاوەنی بڕیاری راست و دروستی خۆی دەبێت و ئەو سەردەمەش تەواو بو یەکێتی پاشکۆیەتی و پەراوێزی قبوڵ بکات."
لەبارەی بەغداد و پێشھاتەکانی ناوچەکەو سیاسەتی گۆڕاوی نێودەوڵەتی بەرامبەر رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بافڵ تاڵەبانی وتویهتی"یەکێتی سیاسەتێکی ھاوسەنگ و واقیعی پەیڕەو دەکات کە بە قازانج و زیاتر بەھێترکردنی پێگەکەمان بشکێتەوە لە کۆی گۆڕانکارییەکانیش وەک کورد براوەبین. بۆ ئەوەش کاردەکەین بۆ یەکخستنەوەی ماڵی کوردو یەک خستنی پەیامی نیشتیمان چونکە لەمەو دوا ھەربڕیارێک دەدرێت پەیوەندی بە بەرژەوەندی باڵای گەلەکەمانەوە ھەبێت دەبێت بڕیاری نیشتمانی بێت و کۆدەنگی ھەمو لایەکی لەسەر بێت و قۆناغی بڕیاری تاک لایەنانە بەسەرچو ھەموانیش پشتگیری نوێنەرەکانمان بکەین لە بەغدادو کارەکانمان لە پێناو ھەرێمێکی بەھێزتربێت."
داواشی كردوه كه "با ھەمو دەنگ و رەنگە جیاوازەکان پشتگیری لە دکتۆر بەرھەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بکەین و پشتیوانی بین لە سەرخستنی ھەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرێم و عێراق و خزمەتکردنی زیاتر ھەرێم چونکە ئێستا نوێنەری ھەمومانە لە بەغداد و پێکەوە لایەنە سیاسیە کوردییەکان پرۆژەمان ھەبێت بۆی و نەبینە ئاستەنگ لەبەردەمی و دور لە ئینتمای سیاسی و بیرکردنەوەی حزبی لەگەڵی بین لە پێناو بەدەسیھێنانی مافەکانی گەلی کورد."