2019-09-13   511     
دۆناڵد ترهمپ، بهمایک پەمپێیۆ
دۆناڵد ترهمپ ڕهتیدهكاتهوه پۆستی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بهمایک پەمپێیۆ ببهخشێتو ئاماژه بۆ ئهوه دهكات كه 15 کاندیدی بۆ پڕكردنهوهی پۆستی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی لەبەردەستدایە.
ئاوێنه: دۆناڵد ترهمپ سەرۆکی ویلایهتهیهكگرتووهكانی ئەمەریکا راتیكردهوه داوا لەمایک پەمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بکات پۆستی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکاش بگرێتە ئهستۆ.
تۆهمپ وتی، 15 کاندیدی لەبەردەستدایە بۆ ئەو پۆستەی کە پێشتر بەدەست جۆن بۆڵتنەوە بو. وتیشی، هەفتەی داهاتو بڕیاردەدات لەسەر ئەوەی کێ ئەو پۆستە بگرێتە دەست.
10ی ئهم مانگه دۆناڵد ترەمپ لهتویتێكدا دورخستنهوهی جۆن بۆڵتنی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەکەی راگەیاند.
جەنەڕاڵی خانەنشینکراو کیپ کیلۆج کە ڕاویژکاری ئاسایشی نیشتمانییو جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنسە یەکێکە لەکاندیدەکان، هەروەها نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ ئێران برایان هوکو جێگری پێشوی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ڕیک وادڵو نوێنەری ئەمەریکا بۆ ئەڵمانیا ڕیچارد گرینڵ لەنێو لیستی کاندیدەکاندان بۆ وهرگرتنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا.