كۆمه‌ڵی ئیسلامی داواده‌كات په‌له‌بكرێت له‌پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت
  2019-01-23       731       
دیمه‌نێكی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌شاری سلێمانی

ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی داوا ده‌كات په‌له‌بكرێت له‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جه‌ختیش له‌سه‌ر یه‌كده‌نگی لیسته‌ كوردستانییه‌كان له‌به‌غدا ده‌كاته‌وه‌.

ئاوێنه‌: ئه‌مڕۆ(چوارشه‌ممه‌) بەسەرپەرشتی عەلی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ئەنجومەنی سیاسی ئه‌و حزبه‌ له‌ باره‌گای ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ له‌شاری سلێمانی كۆبۆته‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵ لەکۆبونەوەکە دا دۆخی سیاسی هەرێم و عێراق و ئاماژەکانی گۆڕانکاری سیاسی و سەربازی لە ناوچەکە تاوتوێ كراون.

هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی  جەختی لەسەر پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان كرۆدته‌وه‌، بۆ خزمەتکردن و پاکسازی و دژایەتی گەندەڵی تاکو دامەزراوەکانی هەرێم بکەونە سەرکاری خۆیان و لەبۆشایی یاساییدا نەمێننەوە.

هه‌روه‌ها ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵ جەختی لەسەر یەکدەنگی لیستە کوردستانیەکان لەبەغداد كردۆته‌وه‌ بۆ داکۆکی لەمافە دەستوری و داراییەکانی خەڵکی کوردستان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×