2019-09-13   630     
حه‌سه‌ن روحانی
به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌کۆبونه‌وه‌ی لوتکه‌ی هه‌ر سێ وڵاتی ئێران‌و ڕوسیا‌و تورکیا، حه‌سه‌ن روحانی سه‌ردانی ئه‌نکه‌ره ده‌کات.
ئاوێنه: به‌پێی هه‌واڵی میدیا ئێرانییه‌كان، حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆککۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی یه‌کشه‌ممه سه‌ردانی ئه‌نکه‌ره ده‌کات. ئه‌م سه‌ردانه‌ش له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی سه‌رۆک کۆماری تورکیا‌و به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردنه له‌کۆبونه‌وه‌ی لوتکه‌ی هه‌ر سێ وڵاتی ئێران‌و ڕوسیا‌و تورکیا.
جێگری سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ئێران ڕایگه‌یاندووه، کۆبونه‌وه‌كه به‌ئامانجی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریایه، به‌ڵام سه‌رۆککۆماری ئێران به‌جیاو سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندییه دو قۆڵییه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ک له‌سه‌رۆک کۆمارانی ڕوسیا‌و تورکیاش کۆده‌بێته‌وه.