حكومه‌تی‌ عێراق بڕیاری‌ لابردنی‌ تاوه‌ری‌ مۆبایل‌و ئینتەرنێتی‌ سەر بیناو باڵەخانەکانی‌ ده‌ركرد
  2019-09-13       917       

حكومه‌تی‌ عێراق بڕیاری‌ لابردنی‌ تاوه‌ری‌ مۆبایل‌و ئینتەرنێتی‌ سەر بیناو باڵەخانەکانی‌ ده‌ركردو بۆ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاره‌كه‌ش ماوه‌ی‌ سێ ڕۆژی‌ دیاریكردووه‌.

ئاوێنه‌: به‌پێی‌ نوسراوێکی‌ وەزارەتی‌ ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی‌ عێراق كە رێكەوتی 11ی ئه‌م مانگه‌ ده‌ریكردووه‌، بڕیاریداوە بەلابردنی‌ ئەو تاوەرانەی بەمەبەستی خزمەتگوزاریی پەیوەندیەكانی مۆبایل‌و ئینتەرنێت لەسەر بیناو باڵەخانەکان دانرون.

لەنوسراوەکەدا ماوەی‌ کەمتر لەسێ رۆژ دوای‌ ئاگادارکردنەوەیان دیاریكراوه‌ بۆ لابردنی‌ سەرجەم تاوەره‌كان كە لەسەر باڵەخانەكان یاخود خانوو شوێنەكانی نیشتەجێبون دایانناون. 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×