2019-09-14   659     
یەکەی ئەمنی هێزەکانی هەڵۆ’ـی سەر بە وەزارەتی ناوەخۆی عێراق رایانگەیاند ''گرووپی ‘ئەفسەرەکانی بیابان’ـی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون''.
ئاوێنه: رۆژی رابردوو فازڵ ئەبوراغب، پسپۆری ئەمنی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا لە هەژماری فەرمی خۆیدا راگەیەندراوێکی بڵاوکردبووەوە و ئاماژەی بەوە کرد، ''گرووپی ‘ئەفسەرەکانی بیابان’ـی بیابانی رۆژئاوای عێراق کە لەسەر سنووری سووریاوە چالاکوانە خۆکوژەکانی بۆ عێراق دزە پێکرد، لەچالاکی خران''.
هاوکات فازڵ ئەبوراغب ئاشکرای کرد کەوا ئەندامانی ئەو گرووپە زۆر چاک شارەزای ئاراستە و ناوچەکە بوون و خۆپیشاندەرەکانیان لە سووریا بۆ ئەلقائیم و دواتر بۆ رەتبا و لە کۆتاییشدا بۆ فەلللوجە دەگواستەوە.
لە درێژەی راگەیەندراوەکەیدا ئەو پسپۆڕە دەڵێت:
''کۆتا ئامانجی ئەو گرووپە، گواستنەوەی چالاکوانە خۆکوژەکان بوو بۆ شارەکانی باشووری عێراق. دەستبەسەرکراوەکان بەرپرسن لە رووداوەکانی پێشووی تەقینەوە لە رێستورانتی ناسڕیە و خاڵی پشکنینی ناوچەی ئەلعەسڕ-ـی بابل و بە ٢٠٠ تیرۆرسیت هەڵکوتانە سەر گرتووخانەی ناسڕیە''.