رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند "ئەمەریکا چەک بە بێ بەرامبەر رادەستی کوردەکانی سوریا دەکات، بەڵام ئامادە نییە چەک تورکیا بفرۆشێت".
ئاوێنه: ڕەجەب تەییب ئەردۆغان بەئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاند ئەمەریکا یەپەگە پڕچەک دەکات‌و فرۆشتنی فڕۆکەی ئیف35یش بەتورکیا نافرۆشێت کە ئەندامی پەیمانی ناتۆیە.
ئەردۆغان له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارام گله‌یی له‌ئه‌مەریکا کرد‌و وتی ''واشنتۆن باوه‌ڕ به‌یه‌په‌گه ده‌کات، به‌ڵام باوه‌ڕ به تورکیا ناکات''.
وتیشی "ناکرێت ئه‌مەریکا زیان له‌هاوپه‌یمانه‌که‌ی بدات سەبارەت بەناوچه‌ی ئارام. ئه‌وانه‌ی له‌منبج و رۆژهه‌ڵاتی فوراتن، نوێنه‌رایه‌تی کورد ناکه‌ن".
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەش دا رێگە نادەن رێککەوتنی ناوچەی ئارام وەک رێککەوتنی منبجی لێبێت.