عەبدولفەتاح سیسی هۆشداری دا لە بونی پیلانگێری بۆ گۆڕینی سیستەمی دەسەڵات
  2019-09-14       753       

عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری میسر هۆشداری دا لە بوونی پیلانگێری بە ئامانجی ناوزڕاندنی سوپا و گۆڕینی سیستەمی دەسەڵات لە وڵاتەكەی.

ئاوێنه‌: لە هەشتەهەمین كۆنگرەی گەنجان كە لە قاهیرە بەڕێوەدەچێت عەبدولفەتاح سیسی وتارێكی پێشكەشكرد و تیادا وەڵامی ئەو تۆمەتانەی دایەوە كە بەڵێندەرێکی میسری ئاراستەی ژمارەیەك گەورە بەرپرسی ئەو وڵاتە كردووە.

هاوکات بەم دواییانە بەڵێندەرێکی میسری بە ناو محەمەد عەلی كە خاوەن كۆمپانیەكی بەڵێنداریەتییە و كاری بنیاتنانی چەند پڕ‌وژەیەكی كردبوو لە میسر، بوونی گەندەڵیی گەورەی ئاشكراكرد و كە تیادا ژمارەیەك گەورە بەرپرسی وڵاتەكەی تۆمەتبار كردبوو لەوەی تێوەگلاون لەو گەندەڵییە، بێ‌ ئەوەی پشت بە بوونی هیچ بەڵگەیەك ببەستێت.

شایەنی باسە عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری میسر باسی لە ئامانجەكان وەك خۆی بە “تیرۆریستان” ناویانی هێنا و وتی: ''بە میسرییەكان دەڵێم دوو بژاردەیان لەبەردەم دایە یان ئەوەتا خۆیان رادەستی ئەو تیرۆریستانە بكەن و حكومڕانی میسر بكەن، یان ئەوەتا دەبێت رووبەڕووی ئەو تیرۆریستانە ببنەوە، چونكە ئەو تیرۆریستانە دەیانەوێت میسر بڕوخێنن”، بێ‌ ئەوەی هیچ كەسێك راستەوخۆ لەوبارەوە تۆمەتبار بكات''.

هەروەها عەبدولفەتاح سیسی وتیشی، ''هیچ قبووڵكراو نییە، كەسێك بێت و نیگەران بكات، جگە لەوەش هەوڵی ناوزڕاندنی سوپای میسر بدات''.

جێگای ئاماژەیە عەبدولفەتاح سیسی وتیشی، ''سوپای وڵاتەکەم، سوپایەكی بەهێزە و رێگە بە هیچ كەس و لایەنێك نادەین ناوی بزڕێنێت''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×