عەلی عەونی: یه‌كێتی بەتەنیا لەگەڵ بەغدا رێکبکەوێت خیانەت لەگەل‌و نیشتمان ده‌كات
  2019-09-14       4096       

بڕیارە لەم هەفتەیەدا شاندێكی باڵای حكوومەتی هەرێم بۆ دانوستاندن لەسەر پشكی كورد لە بودجەی 2020 بچێتە بەغدا، ئەمە لەکاتێکدایە کە چەند بەرپرسێکی یەکێتی لەگەڵ کاربەدەستانی عێراق لەدانوستاندان، ئەندامێكی سەركردایەتی پارتیش بەمیدیایەکی سەر بەحیزبەکەی راگەیاندوە ''یه‌كێتی بەتەنیا لەگەڵ بەغدا رێکبکەوێت خیانەت لەگەل‌و نیشتمان ده‌كات''.


ئاوێنه‌: عەلی عەونی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ شەممه‌ ۱٤ی ئەیلول، بەماڵپەڕی وشە-ی راگەیاند ''هیوادارین یەكێتی كارێكی لەو جۆرە نەكات، چونكە ئەمە بەهیچ جۆرێك خزمەت بە دۆخی هەرێم ناكات و كێشەی هەرێم لەگەڵ بەغدا تەنیا نەوت و بودجە نییە، بەڵكو كێشەی خاكیشمان هەیە و دەكرێ بە كارتی نەوت بتوانین مافەكانما بەدەست بێنینەوە''.

ناوبراو جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌، ئەگەر سەركردایەتی یەكێتی كارێكی لەم جۆرە بكات، خیانەت لە گەل و نیشتمان و حكوومەتی هەرێم دەكات كە خۆی بەشدارە تیایدا.

https://www.awene.com/detail?article=11012&fbclid=IwAR1hJNRtZmHOTyMGAn8h5WX6C-VPt1RvR0nn9WULS04Q1JIR4Dg1VMCnRFU

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×