ماڵی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، پێداچونەوەی کۆتایی بە پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2019ی عێراقدا
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستخۆشی له‌نوێنه‌رانی كورد له لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات بۆ جێگیركردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه له‌پڕۆژه یاسای بودجه‌داو ده‌شڵێت؛ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رانی كورد كردویانه نه‌حكومه‌تی هه‌رێم، نه به‌رپرسانی كورد له‌به‌غداو نه حیزبه‌كان نه‌یانكرد.
ئاوێنه: به‌پێی قسه‌ی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌دوایین گفتوگۆكانی ره‌شنوسی بودجه‌دا پێشنیاریان كردوه كه ئه‌گه‌ر ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه راده‌ستی به‌غدا نه‌كرێت، ئه‌وا نرخی فرۆشتنی ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له پشکی هه‌رێمی کوردستان ببڕدرێت.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح وتویه‌تی" ه‌ڵام هێشتا نزیکه‌ی ٤٠٠ ملیار دینار بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌مێنێته‌وه."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه ئه‌گه‌ر ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل ڕاده‌ستی به‌غدا بکرێت، موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌و پاره‌ی چه‌ندین پرۆژه دابینکراوه، هه‌رێمی کوردستان ١٨٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی بۆ ده‌مێنێته‌وه سه‌رچاوه‌یه‌کی باشی داهاته.
به‌بڕوای عه‌لی حه‌مه‌ساڵح هه‌رێمی كوردستان ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیله‌که ڕاده‌ستی سۆمۆ بکات باشتره، چونکه ئه‌و نرخه‌ی سۆمۆ نه‌وتی پێده‌فرۆشێت زیاتره له‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌یفرۆشێت، واته؛ هه‌رێم خۆی ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل به نرخێکی هه‌رزانتر ده‌فرۆشێت، به‌ڵام عێراق به نرخی سۆمۆ له به‌شه بودجه‌که‌ی هه‌رێم ده‌بڕێت، که نرخێکی زیاتره.
هه‌روه‌ها پێشی وایه ئه‌و كاره م"تمانه له‌نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا دروستده‌کات."
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا كه بڕیاره ئه‌مشه‌و پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2019ی عێراق له‌دانیشتنی په‌رله‌ماندا بخرێته ده‌نگدانه‌وه.