2019-09-15   588     
چاوپێکه‌وتنی رێبه‌ری په‌که‌که و سێ زیندانیی دیکه‌ی ئیمرالی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌یان بۆ ماوه‌ی سێ مانگ قه‌ده‌غه کرا.
ئاوێنه: به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌ندیکای یاسایی‌ی ئاسرینی تورکیا بڵاو کراوه‌ته‌وه له گرتووخانه‌ی ئیمرالی قه‌ده‌غه‌ی نوێ له‌سه‌ر چاوپێکه‌وتنی خانه‌واده‌کان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجالان، عومه‌ر خه‌یری کۆنار، وه‌یسی ئاکتاش و حامیلی یڵدرم دانراوه و به بڕیاری ده‌سته‌ی دیسیپلین و دادوه‌ری بورسا و خاڵه‌کانی "یاسای ژماره 5275ی ڕێوشوێنی سزا و ئاسایش" و یاسای سزادراوان سێ مانگ سزا به سه‌ریاندا سه‌پێنراوه و چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌کان قه‌ده‌غه‌یه.
دوای حوکمه‌که پارێزه‌رانی سه‌ندیکای یاسایی‌ی ئاسرینی تورکیا سه‌ردانی دادگه‌ی 1ی سزا قورسه‌کانی بورسایان کرد و تانه‌یان له‌و حوکمه دا که پاش ڕه‌تکردنه‌وه‌ی تانه‌که‌یان له‌لایه‌ن دادگاوه ئه‌م جاره سه‌ردانی دادگای باڵای ده‌ستووریان کرد.
ڕازیه تۆرگۆت پارێزه‌ری عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له لێدوانێکدا ئاماژه به‌و حوکمه ده‌کات و ده‌ڵێت ''له دۆخی ئێستادا ده‌بێ حکومه‌تی تورکیا له جێگه‌ی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی سنووردارانه ڕێگا هه‌موار بکاته‌وه. حکومه‌ت په‌یوه‌ندیدار به عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان هه‌نگاوه ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌کان به‌یه‌که‌وه ده‌نێت و به بۆنه‌ی پێشێلکردنی یاسا سه‌ردانی دادگای باڵای ده‌ستوور ده‌که‌ین''.