تره‌مپ: ھێرش بۆ سەر نەوتی سعودیە بە شێوەیەکی نەرێنی کاری لە ئابووری ئەمریکا کردووە
  2019-09-15       658       

ئاژانسی هەواڵیی SPAی سعوودی رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعوودیە ئەنجامدا.

ئاوێنه‌: بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵیی SPAی سعوودی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە ئەنجامداوە و لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا رایگەیاندووە کە ئەمریکا ئامادەیە ھەماھەنگی لە ھەر پرسێکدا بکات بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە سەقامگیری و ئاسایشی سعوودیە و جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر دوو دامەزراوەی گەورەی نەوتی سعوودیە بە شێوەیەکی نەرێنی کاری لە ئابووری ئەمریکا و جیھان کردووە.

ھاوکات ترەمپ لەگەڵ محەمەد بن سەلمان لەپاڵ پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێی پرسەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی کردووە.

ئەمڕۆ لە ئەنجامی ھێرشی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی چەکھەڵگر بۆ سەر دوو کارگەی سەر بە کۆمپانیای نەوتی سعوودیە “Saudi Aramco”، ئاگر کەوتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×