وەزیری تەندروستی عێراق نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی سەرۆکوەزیران کرد
  2019-09-15       779       

میدیاکانی عێراق رایانگەیاند، عەلائەدین ئەلعەلوان وەزیری تەندرووستی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پیشکەشی عادل عەبدولمەهدی کردووە.

ئاوێنه‌: بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سۆمەریە نیوز، عەلائەدین ئەلعەلوان، وەزیری تەندرووستی عێراق بە نامەیەک دەستلەکارکیشانەوەی خۆی پێشکەشی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە و لە نامەیەکدا رایگەیاندووە کە لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکەی رووبەڕووی چەند بەربەستێک بووەتەوە و بۆسەیان بۆ داناوە.

ئەلعەلوان ئاماژەی بەوە داوە، بەهۆی رووداوەکان ناتوانێت بەردەوام بێت لە پیشەکەی و نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی عادل عەبدولمەهدی کردووە.

لەلایەکی دیکەوە ئەلعەلوان لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠١٨ بە هەمان هۆکار نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی عادل عەبدولمەهدی کردبوو، بەڵام لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە رەتکرابوویەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×