رۆژنامه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكى: گومان ده‌کرێت له‌ عێراقه‌وه‌ هێرش كرابێته‌ سه‌ر كۆمپانیاى ئارامكۆى سعودى
  2019-09-15       534       

رۆژنامه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكى ئاشكراى كردوه‌، به‌رپرسانى كه‌نداو گومانیان له‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ مووشه‌كى كرۆز له‌ عێراقه‌وه‌ هێرش كرابێته‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانى كۆمپانیاى ئارامكۆى سعودى.
 
ئاوێنه‌: رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جورناڵى ئه‌مه‌ریكى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15 ئه‌یلوول له‌ راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه‌، ''به‌رپرسانى وڵاتانى كه‌نداو لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ئه‌و گریمانه‌ ده‌كه‌ن مووشه‌كى كرۆز له‌ عێراقه‌وه‌ یان له‌ ئێرانه‌وه‌ ئاراسته‌ى دامه‌زراوه‌كان كرابێت''.
 
هه‌رچه‌نده‌ ناوى ئه‌و به‌رپرسانه‌ له‌ راپۆرته‌كه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌، به‌ڵام باسى ئه‌وه‌یش كراوه‌ گریمانه‌ى به‌كارهێنانى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان له‌ هێرشه‌كه‌ دوور نه‌خراوه‌ته‌وه‌.
 
دوێنێ  سه‌عات چوارى به‌یانى هێرش كرایه‌ سه‌ر دوو دامه‌زراوه‌ى پیشه‌سازى نه‌وتى سعوودی كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیاى زه‌به‌لاحى ئارامكۆوه‌ خاوه‌ندارێتى ده‌كرێت، ئه‌م هێرشه‌ به‌گه‌وره‌ترین زیان داده‌نرێت كه‌ له‌ماوه‌ى جه‌نگى یه‌مه‌ن به‌ر سعوودیه‌ كه‌وتبێ، چونكه‌ نیوه‌ى به‌رهه‌مى نه‌وتى سعوودیه‌ی راگرتووه‌.

حوسییه‌كانى یه‌مه‌ن به‌رپرسیارێتى خۆیان له‌ رووداوه‌كه‌ راگه‌یاند و دووپاتیان كرده‌وه‌ به‌ فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه‌.
 

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×