ئێران: پیگە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سنوری موشەکەکانی ئێمەدایە
  2019-09-15       622       
فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسدارانی ئیران ئاماژەی بەوەکرد، پیگە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سنوری موشەکەکانی ولاتەکەیدایە.
 
ئاوێنه‌: ئەمیر حاجی زادە فەرماندەی هیزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسدارانی ئیران ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، پیگە و فڕۆکە هەڵگرەکانی ئەمریکا کەوتونەتە سنوری موشەکەکانی ئێرانەوە.

ئەم لێدوانەی فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە چوارچێوەی ئەو گرژیی و ئاڵۆزیانەدا دێت، کە بەم دوایانە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتوەتەوە، بەتایبەت کاتێک ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرکردەکانی ئێرانی بە هێرشەکانی سەر وێستگە نەوتیەکانی سعودیە  تۆمەتبارکرد.

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئێرانی تومەتبارکرد کە لە پشتی هێرشەکانی سەر وێستگە نەوتییەکانی سعودیەیە و کە لەلایەن میلیشیاکانی حوسیەکانی یەمەنەوە ئەنجامدراوە کە کۆماری ئیسلامی ئیران پاڵپشتیان دەکات.

فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بەشێوەیەکی نافەرمی وتیشی، ئێران هەموکات ئامادەیە بۆ جەنگ، بەڵام ئاماژەی بە هێرشەکەی سەر سعودیە نەکرد.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەلایەن خۆیەوە بە شازادەی دەسەڵاتداری سعودیەی راگەیاند، ''واشنتۆن ئامادەیە کار لەگەڵ سعودیەدا بکات بۆ گرەنتیکردنی ئاسایشی ئەو وڵاتە''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×