یه‌كگرتو: لێدوانه‌كه‌ی رێبوار تاڵه‌بانی هه‌ڵوێستی ره‌سمی ئێمه‌ نییه‌
  2019-01-23       948       

یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه‌ لێدوانه‌كه‌ی رێبوار تاڵه‌بانی كه‌ تێیدا پۆستی پارێزگاری كه‌ركوكی به‌ مافی پارتی دیموكراتی كوردستان زانی بو، هه‌ڵوێستی ره‌سمی حزبه‌كه‌یان بێت.

ئاوێنه‌: ئه‌مڕۆ(چوارشه‌ممه‌)، رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت، له‌باره‌ی پرسی پۆستی پارێزگای كه‌ركه‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ لیستی برایەتی لەچەند لایەنێكی شارەكە پێكهاتوە زۆرینەیان پارتین دواتر یەكێتی، پاشان لایەنەكانی دیكە، ئەگەر بەپێی بەركەوتەی هەڵبژاردن بێت پۆستی پارێزگار بۆ پارتییە.

هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا هیوا میرزا، وتەبێژی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ لێدوانەكەی رێبوار تاڵەبانی لە بارەی پۆستی پارێزگاری كەركوك ڕاو بۆچونی خۆیەتی و گوزارشت لە هەڵوێستی ره‌سمی یەكگرتو ناكات.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×