2019-09-15   593     
سه‌رچاوه خۆجێییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که هێزی سوپای ئازادی سووریا 300 بن داریان له گوندی "برات"ی سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌رای عه‌فرین بڕیوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بنکه‌یێکی سه‌ربازی دابمه‌زرێنن.
ئاوێنه: سه‌رچاوه خۆجێییه‌کان ده‌ڵێن ''سوپای ئازادی سووریا به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی بنکه‌ی سه‌ربازی 300 بن داری گوندی براتی سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌رای عه‌فرینی بڕیوه‌ته‌وه''.
زه‌ویه‌ك که بۆ دامه‌زراندنی بنکه سه‌ربازییه‌که ته‌رخانكراوه زه‌وی کشتوکاڵی هاووڵاتییه‌کی کورده به ناوی ئه‌حمه‌د مامۆ که سه‌رقاڵی چاندن و وه‌به‌رهێنانی زه‌یتوون بوو له‌و گونده.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتووه جووتیاره‌که گوشارێکی زۆری خراوه‌ته سه‌ر و زه‌وییه‌که‌ی ڕاده‌ستی هێزی سوپای ئازادی سووریا کردووه و هه‌نگاوه‌کان بۆ بڕینی داره‌کان و دروستکردنی بنکه‌ی سه‌ربازی له‌و گونده ده‌ستی پێکردووه.
هه‌ندێک هه‌واڵی دیکه‌ش بڵاو بۆته‌وه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که سوپای ئازادی سووریا گوشارێکی زۆر ده‌خاته سه‌ر کاسبکاران و بازرگانانی عه‌فرین و باجیان لێ وه‌رده‌گرێت. ژماره‌یه‌ک له کاسبکاران و بازرگانانی عه‌فرین ڕایانگه‌یاندوه که که‌سێک به ناوی محه‌مه‌د جاسم ئه‌بوو عه‌شمه فه‌رمانده‌یه‌کی سوپای ئازادی سووریا داوای 22 له‌سه‌دی سووده‌که‌یانی کردووه له به‌رامبه‌ر ڕێگه‌دان به‌كاركردنیان له ناوچه‌كه.