هەولێر؛ رۆژنامەنوس "بڕیار محەمەد" بەكەفالەت ئازادكرا
  2019-09-15       501       

دوای 25 رۆژ لە دەستگیركردنی لە ئاسایشی هەولێر، ئەمڕۆ یەكشەممە، رۆژنامەنوس بڕیار محەمەد، پەیامنێری ماڵپەڕی "رۆژنیوز" بەكەفالەت ئازادكرا.

ئاوێنە: ماڵپەڕی رۆژنیوز، بڵاویكردەوە كە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بڕیار محەمەد پەیامنێری ماڵپەڕەكەیان کە لە ۲۱ی مانگی ڕابردوەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەولێرەوە دەستگیرکرابو، بە کەفالەت ئازاد کراوە.

بڕیار بە ڕۆژنیوزی وتوە"وێڕای ئەوەی زیندان خودی خۆی ئەشکەنجەیە، بەڵام لەماوەی ٢٥ رۆژدا لە زیندان هیچ ئەشکەنجەو کارێکی نەشیاوم بەرامبەر نەکراوە."

رۆژی 21ی مانگی رابردو، بڕیار محەمەد لەلایەن ئاسایشی 'تۆپزاوا'ی سەربە هەولێرەوە دەستگیرکراوەو دواتر ڕەوانەی ئاسایشی هەولێر کراوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە پەیامنێری دەڤەری برادۆستی ئەو ماڵپەڕە بەناوی زوبێر برادۆستی تا ئێستا لە زینداندایە كە لەمانگی تەمموزی ئەمساڵەوە دەستگیركراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×