ئێران رەتیدەكاتەوە لەپشت هێرشەكانی سەر دو دامەزراوە نەوتییەكەی سعودیەوە بێت
  2019-09-15       585       

وەزارەتی دەرەوەی ئێران تۆمەتباركردنی وڵاتەكەی لەلایەن ئەمریكاوە بە ئەنجامدانی هێرشەكانی سەر دو دامەزراوە نەوتییەكەی سعودیە رەتدەكاتەوە كە بوە هۆی پەكخستنی بەشێك لە بەرهەمی نەوتی جیهان.

ئاوێنە: پێشتر هێزە چەكدارەكانی حوسییەكانی یەمەن كە هاوپەیمانی ئێرانن بەرپرسیارێتی خۆیان لە هێرشەكەی دوێنێ شەممە بۆ سەر دو دامەزراوەی نەوتی سعودیە راگەیاند كە بونە هۆی پەكخستنی زیاتر لە نیوەی بەرهەمی نەوتی سعویە. 

بەڵام مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، هیچ بەڵگەیەك نییە كە ھێرشانە لە یەمەنەوە ئەنجام درابن و ئێرانی تۆمەتباركرد بەوەی "هێرشێكی بێ پێشینەی كردۆتە سەر بەرهەمی وزەی جیهانی." 

ئەمڕۆش یەكەشممە، عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێكدا بۆ تەلەفزیۆنی رەسمی وڵاتەی ئەو تۆمەتانەی ئەمریكا بە "تۆمەتی بەتاڵ" ناوبرد. 

لەلایەكی دیكەوە ئاژانسی تەسنیم-ی ئێرانی، لەزاری ئەمیر عەلی حاجی زادەوە، فەرماندەی هێزە ئاسمانییەكانی سوپای پاسدارانەوە بڵاویكردەوە"با هەموان بزانن كە سەرجەم ئەو بنكە ئەمریكیانەو كەشتییە فڕۆكە هەڵگرەكانیان كە یەك هەزار كیلۆمەتر لە ئێرانەوە دورن لەنێو ئامانجی موشەكەكانماندان."

هێرشەكان بەرەبەیانی دوێنێ شەممە دو دامەزراوەی نەوتی سەر بە كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی سعودیەیان لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە كردە ئامانج. 


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×