"عادل عه‌بدلومه‌هدی فه‌رمانی دا به‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر له‌ كه‌ركوك"
  2019-01-23       789       

میدیا عێراقییه‌كان بڵاویان كردۆته‌وه‌ كه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی داوه‌ هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عێراق له‌كه‌ركوك بكشێنه‌وه‌.

ئاوێنه‌: ماڵپه‌ڕی سومه‌ریه‌ نیوز، له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ له‌ ده‌زگای دژه‌ تیرۆری عێراق بڵاویكردۆته‌وه‌"دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ركی چه‌سپاندنی یاسا كۆتایی هاتوه‌، فه‌مان دراوه‌ به‌ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر له‌كه‌ركوك."

سه‌رچاوه‌كه‌ هێمای بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ كه‌ "فیرقه‌ی تایبه‌ت له‌ لیوای سه‌رۆكایه‌تی شوێنی ده‌زگای دژه‌ تیرۆر ده‌گرێته‌وه‌ له‌ پارێزگای كه‌ركوك."

ماڵپه‌ڕی "به‌غداد ئه‌لیه‌وم"یش له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منییه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ فه‌رمانه‌كه‌ له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراقه‌وه‌ ده‌ركراوه‌. ‌ 


زۆرترین بینراو
سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ له‌عێراق ده‌كات
جەهەپە: ئاکەپە ئامادەکاری دەکات سەرۆک شارەوانییەکانی ئیستەنبوڵ‌و ئەنقەرەش دوربخاتەوە
یەکێتی ئەوروپا: لابردنی سێ سەرۆک شارەوانییەکە سه‌لماندی دیموكراسی له‌توركیا بونی نییه‌
عومەر بەشیر لەنێو قەفەس دادگا: ٢٥ ملیۆن دۆلارم لە محەمەد بن سەلمان وەرگرتووە
كشتوكاڵی سلێمانی سزای‌ 27 فه‌رمانبه‌ری‌ دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ پابه‌ندنه‌بوون به‌كاتی ده‌وامكردنه‌وه‌
فازڵ میرانی: ڕێگە نادەین لەهەرێمی کوردستانەوە هەڕەشە لەئاسایشی ئێران بکرێت
سوپای سوریا لە ئاسمانەوە هێرشی کردە سەر کاروانێکی سەربازی سوپای تورکیا
وتەبێژی حكومەتی هەرێم: ئامادەین داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی بەغدا بكەین
پۆلیسی تورکیا هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەرانی دیاربه‌كر
مه‌سرور بارزانی‌ داوا له‌وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نۆیه‌م ده‌كات فۆڕمی‌ ئاشكراكردنی‌ سامانه‌كه‌یان پڕبكه‌نه‌وه‌
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×