ئه‌مینداری گشتیی
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، دڵنیایی ده‌داته كه‌سوكاری پێشمه‌رگه بێسه‌روشوێنكراوه‌كانی
شه‌ڕی دژبه داعش و دەڵێت؛وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بەردەوامن له‌گه‌ڕان و سۆراخی
بێسه‌روشوێنكراوان و هه‌وڵه‌كان چڕتر كراونه‌ته‌وه.
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئه‌م وتانه‌ی فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر،
ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له‌میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا هاتون، له‌گه‌ڵ
ژماره‌یه‌ك له‌كه‌س و كاری پێشمه‌رگه بێسه‌روشوێنكراوانی شەڕی دژبە داعش كه ئه‌مڕۆ
15ی ئه‌یلولی 2019 له‌دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه‌چو.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا،
ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌ت، هاوخه‌می و هاوسۆزی خۆی و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی به
كه‌سوكاری بێسه‌رشوێنكراوان راگه‌یاندو ئاماژه‌شی به‌وه كرد، له‌هه‌ست و ناخی ئه‌وان
تێده‌گه‌ن و هه‌مو رێگایه‌ك ده‌گرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌داوی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و
پێشمه‌رگانه بزانن.
لای خۆیانه‌وه،
كه‌سوكاری پێشمه‌رگه بێسه‌روشوێنكراوه‌كان، داوای لێكۆڵینه‌وهو گه‌ڕانی زیاتریان
كرد له‌دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه، هیواشیان خواست وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌وڵه‌كانی
خۆی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقی و هاوپه‌یمانان چڕتر بكاته‌وه له‌دۆزینه‌وه‌ی چاره‌نوسی
ئه‌و پێشمه‌رگانه.
له‌كۆتایی كۆبونه‌وه‌یه‌دا،
ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌ت، دڵنیایی به كه‌سوكاری پێشمه‌رگه بێسه‌روشوێنكراوه‌كانی
شه‌ڕی دژبه داعشدا بۆ ئه‌مه‌ش وتی"وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڕان و سۆراخی
بێسه‌روشوێنكراوان به‌رده‌وامین و هه‌وڵه‌كانیش چڕتر كراونه‌ته‌وه."