پێنجوێن؛ لەڕوداوێكی هاتوچۆدا دو كەس گیانیان لەدەست دا
  2019-09-15       494       

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە لەڕوداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای ناڵپارێز-پێنجوێن دو كەس گیانیان لەدەست و سێ كەسی دیكەش بریندار بون.


ئاوێنە: نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن لەڕاگەیەندراوێكدا كە روداوەكەی بە "روداوێكی قورس"ی هاتوچۆ ناوبردوە رایگەیاندوە كە سەرجەم قوربانیانی ئەو روداوە خەڵكی ناحیەی "تەكیە"ی سەربە قەزای چەمچەماڵن و ویستویانە سەردانی ئێران بكەن بەڵام لە رێگا توشی ئەو كارەساتە بون.


ئەوەشی خستۆتەڕو كە دو تیمی نەخۆشخانەكەو دو ئەمبوڵانس گەیشتونەتە شوێنی روداوەكە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×