بۆ بەشداریکردنی لە یەكلیستیدا لە ھەڵبژاردنەکانی کەرکوك یەکێتی سەردانی نەوەی نوێی کرد
  2019-09-15       1070       

وەفدێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەردانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەكات بۆ بەشداریكردنی جوڵانەوەكە لە یەكلیستی لایەنە كوردییەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك. نەوەی نوێش دەڵێت؛ بیر لە پێشنیارەكەی یەكێتی دەكەنەوە.

ئاوێنە: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15ی‌ ئه‌یلولی‌ 2019، بۆ به‌شداریكردنی لە یه‌كلیستی له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌ كه‌ركوك، به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی سه‌ردانی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی له‌ شاری سلێمانی كرد.

دوای کۆبونەوەکە هیمداد شاهین، بەرپرسى دیسکى عێراق لە نەوەى نوێ بە رۆژنامەنوسانی رایگەیاند"دیارە بۆچونی ئێمە لەوبارەیەوە ئاشكرایە، بە لیستێكی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بكەین."

لەگەڵ ئەوەش ئەو بەرپرسەی نەوەی نوێ رایگەیاند كە تاوتوێی پێشنیارەكانی یەكێتی دەكەن و وەڵامیان دەدەنەوە.

سەردانەكەی ئەمڕۆی وەفدی یەكێتی بۆ لای نەوەی نوێ، بە یەكەم سەردانی رەسمی دادەنرێت لەدوای دروستبونی جوڵانەوەی نەوەی نوێوە لەسەرەتای ساڵی رابردوەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×