‌ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ ده‌ستیپێكرد
  2019-01-23       439       

لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگدان لەسەر پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عیراق بۆ سالێ 2019 دەستیپێکرد، بڕیاریشە لە کۆبونەوەکەدا متمانە بە کاندیدی دو پۆستی وەزاری بدرێت.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەدانیشتنی ئەمشەوی خۆیدا دەستی بە دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی 2019ی عێراق كردو مادەی یەكەمی پڕۆژە یاساكەی پەسەندكرد.

ئاوێنە: ئەمشەو(چوارشەممە) كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بە ئامادەبونی 237 پەرلەمانتار دەستی پێكردو بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنەکە وێڕای دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە متمانەدان بە هەردو كاندیدی وەزارەتی دادو پەروەردەش دەخرێتە دەنگدانەوە. 

ئێستاش دەنگدان بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2019ی عیراق دەستی پێكردوەو ماددەی پەكەمی پرۆژە یاساكە پەسەندکراوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×