2019-09-16   849     
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كاندا كرد و خۆی كرد به فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ییه‌كه, حه‌شدی شه‌عبی و پێشمه‌رگه‌شی خسته نێو ئه‌و پێكهاته‌یه‌وه.
ئاوێنه: له بڕیارنامه‌یه‌كدا كه به ناوی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه سه‌رۆك وه‌زیران بووه‌ته فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی و پێشمه‌رگه‌یشی خسته پێكهاته‌كه‌وه.
هاوکات به‌پێی بڕیارنامه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی، له‌و پێكهاته سه‌ربازییه‌دا هه‌ر یه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگریی و ناوخۆ و ئیداره‌ی هه‌واڵگری، راوێژكاری نیشتمانی، هێزه‌كانی ئاسمانیی و وشكانیی، ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نوێنه‌رانی سه‌ربازی باڵایان له فه‌رمانده‌ییه‌كه‌دا ده‌بێت.
شایەنی باسە جگه له هێزەکانی پێشمه‌رگه، ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراندن و شوێنگۆڕینی ئه‌ركی باڵا له ته‌واوی ئه‌و فه‌رمانده‌ییه‌دا له دەسەڵاتی عه‌بدولمه‌هدی-دا ده‌بێت.
له بڕیارنامه‌كه‌دا هاتووه ''به به‌كارهێنانی ته‌واوی تواناكانی ده‌وڵه‌ت، فه‌رمانده‌ییه‌كه له رووی ستراتیجییەتی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و ئۆپه‌راسیۆنه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت. له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری له سه‌رتاسه‌ری وڵات، پێكهاته‌كه له‌ژێر رۆشنایی فه‌رمانه‌كانی (عه‌بدولمه‌هدی) فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كان دژبە هه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌ك دەوەستێتەوە كه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه دێت. فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئه‌ركی راوێژكاری له بواره‌كانی سه‌ربازیی و ئه‌منیی ده‌گرێته ئه‌ستۆ و كۆنترۆڵی هه‌موو یه‌كه سه‌ربازیی و ئه‌منییه‌كان ده‌كات. هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ییه‌كه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دروست ده‌كات كه مه‌شق به هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن و پشتیوانی لۆجستیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن''.
به‌پێی بڕیارنامه‌كه، فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان به‌گوێره‌ی هه‌ندێک ره‌وشی ئۆپه‌راسیۆن و پلاندانان، ئه‌ركی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ده‌سپێرێت به جێگره‌كه‌ی.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له لایه‌ن جه‌نه‌راڵ عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵاوه به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برا و به‌پێی بڕیارنامه نوێیه‌كه‌ش له‌ئێستادا ناوبراو كراوه‌ته جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان.