پارێزگاری نوێی هه‌ولێر سوێندی یاسایی خوارد
  2019-09-16       717       

 
دواى دەرچوونى فەرمانى هەرێمى بۆ دەستبەکاربوونى پارێزگارى نوێى هەولێر، سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ دوشەممە لە ڕێوڕەسمێکدا لەبەردەم  نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێم،  فەرسەت سۆفى وەک پارێزگارى نوێى هەولێر سوێندى یاسایى خوارد.
 
ئاوێنه‌: دوای دەستلەکارکێشانەوەی نەوزاد هادی، پارێزگاری پێشووی هەولێر فراکسیۆنی پارتی  لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، فەرسەت سۆفی-ی وەکو کاندیدی خۆیان راگەیاندن و لە هەڵبژاردنێکدا فەرسەت سۆفی توانی ٢٧ دەنگ لە ٢٨ دەنگی نێو ئەنجوومەنی پارێزگا بەدەست بهێنێت.

فەرسەت سۆفی کێیە ؟

ناوی تەواوی فرسەت سۆفی عەلی-یە و لەساڵی ١٩٧٨ لە گوندی گەزنەی سەر بە قەزای چۆمان-هەولێر.

ناوبراو خاوەنی بڕوانامەی بەکەلۆریۆسە لە یاسا و بڕوانامەی ماستەر لە یاسای گشتی و بڕوانامەی دکتۆرای هەیە لە یاسای گشتیی زانکۆی سەلاحەدین.
 
ماوەیەک کاری وانەبێژی کردووە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.
 
ناوبراو دانیشتووی شاری هەولێرە و ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراقە.
 
ئەندامی دەستەی راوێژکاری یاسایی لە دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم بووە.
 
ئەندامی لێژنەی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستانی عێراق بووە.

ئەندامی لێژنەی باڵای چاکسازی بووە لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
 
سەرۆکی لێژنەی کاتی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق بووە.
 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×