له‌ سلێمانی سێ ژن به‌ تۆمه‌تی دزیی كردن ده‌ستگیر كران
  2019-09-16       504       

به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد ''هێزه‌كانی پۆلیس توانیویانه‌ سێ ژن به‌ تۆمه‌تی دزینی كردن ده‌ستگیر بكه‌ن''.

ئاوێنه‌: ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ''تۆمه‌تباران دانیان به‌ تاوانه‌كانیاندا ناوه‌ و  بڕی 4500 دۆلار پاره‌یان له‌ ژنان دزیوه‌ و دۆسییه‌كه‌یان ڕه‌وانه‌ی دادگا كراوه‌ بۆ ئیجرائاتی یاسایی''.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ''تۆمه‌تبارێكى دانیشتووی‌ شاری‌ سلێمانی، چه‌ند گرته‌ ڤیدیۆییه‌كی‌ بۆ كه‌سێكی‌ به‌ ره‌گه‌ز ئێرانی‌ ناردووه‌ كه‌ شوێنه‌وارێك له‌ سلێمانی‌ هه‌یه‌، تا ئه‌و كه‌سه‌ بێت ‌و سه‌یری‌ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئاسه‌واره‌كانی‌ ده‌ربهێنن ‌و بیبه‌ن، دواتر كه‌سه‌ ئێرانییه‌كه‌ كه‌ شاره‌زایه‌ له‌ ده‌رهێنانی‌ ئاسه‌وار و شوێن ناسیدا، سێ تۆمه‌تباری‌ دیكه‌ی‌ به‌ كرێ گرتووه‌ تا هاوكاری بكه‌ن له‌ ده‌رهێنان ‌و بردنی‌ ئاسه‌واره‌كان".

وتیشى "له‌ شوێنی‌ ئه‌نجامدانی‌ كاره‌كه‌یان، سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركراون ‌و له‌ ئێستادا به‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 63 له‌ یاسای‌ شوێنه‌وار به‌ندكراون".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×