لەسەر تەرخانكردنی ٧٥٠ ملیۆن دینار بۆ فێستیڤاڵی فیلمی دهۆك رونكردنه‌وه‌ ده‌درێت
  2019-09-16       717       

وەزارەتی رۆشنبیری هەرێم روونكردنەوە لەبارەی تەرخانكردنی بودجە بۆ فێستیڤاڵی فلمی دهۆك دەدات و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندیی داوە لەسەر تەرخانكردنی پارەكە.

ئاوێنه‌: لەروونکردنەوەیەکدا وەزارەتی رۆشنبیری هەرێم روونكردنەوە لەبارەی تەرخانكردنی بودجە بۆ فێستیڤاڵی فلمی دهۆك دەدات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ''سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندیی داوە لەسەر تەرخانكردنی پارەكە و وێنەی رەزامەندیشی رەوانەی وەزارەتەكانی رۆشنبیری و ناوخۆ كردوە''.

چەند رۆژێكە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فلم لە دهۆك دەستیپێكردوە، بەڵام لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نوسراوێكی وەزارەتی ناوخۆ بڵاوكراوەتەوە كە بۆتە مایەی نیگەرانی بەوەی فێستیڤاڵی فلم چ پەیوەندییەكی بە وەزارەتی ناوخۆوە هەیە، لەو بارەیەشەوە وەزیری رۆشنبیری هەرێم روونكردنەوە دەدات.

لەچەند رۆژى رابردوودا نوسراوێکى وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێم ئاشکرا بوو کە بەپێیى نوسراوەکە ٧٥٠ ملیۆن دینارى بۆ فێستیڤاڵی فلمی دهۆك تەرخان کردبوو.

دوێنى یەک شەممەش وەزارەتى ناوخۆ روونکردنەوەیەکى لەسەر ئەو بابەتە بڵاوکردەوەو تیایدا رایگەیاندوە،لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست شارپرێس كه‌وتووه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌، پارێزگاکان لە رێگەی وەزارەتی ناوخۆوە نووسراو ئاراستەی وەزارەتەکان دەکەن، ئەم نووسراوەش هی سەردەمی کابینەی هەشتەمە کە پارێزگای دهۆک داوای رەزامەندی کردبوو لە وەزارەتی دارایی و وەزیری پێشووی داراییش داوای کردبوو لە سەر بودجەی پارێزگا  پارەکە خەرج بکرێت،  بەڵام پارێزگای دهۆک وەڵامی نووسراوەکەی دابووەوە کە بودجەی پێویستیان نییە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×