"هێشتا فەرمانەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراقمان دەربارەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان پێنەگەیشتوە"
  2019-09-16       240       

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، تا ئێستا فەرمانی سەرۆك وەزیرانی عێراقیان سەبارەت بە ئەركی تازەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هێزە هاوبەشەكان و نوێنەرایەتی پێشمەرگە لەو فەرماندەییەدا پێنەگەیشتوەو هەركاتێك فەرمانەكەیان پێبگات ئەو كاتە نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە دیاری دەكەن.

ئاوێنە: جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ دوشەممە لەڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوە رایگەیاند"دوای ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی میدیاكانه‌وه‌ زانرا كه‌، به‌رێز (عادل عه‌بدولمه‌هدی) سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ، فه‌رمانێكی دیوانی له‌باره‌ی میكانیزم و ئه‌ركی تازه‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌ هاوبه‌شه‌‌كان ده‌ركردوه‌ تێیدا ئاماژه‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی به‌شداری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ناو ئه‌و فه‌رمانده‌ییه‌ كراوه‌. لێره‌وه‌ به‌رای گشتیی و سه‌رجه‌م هۆكاره‌كانی راگه‌یاندنی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ راده‌گه‌یەنین، له‌كاتی كۆبونه‌وه‌ی وه‌فدی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌ 23ی مانگی 6  له‌لایه‌ن وه‌فدی هه‌رێمه‌وه‌ داوای نوێنه‌رایه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌و فه‌رمانده‌یه‌ كرا‌، ئێمه‌ وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ تا ئێستا ئه‌و فه‌رمانه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پێنه‌گه‌یشتوه."

وتوشیەتی"هه‌ر كاتێك له‌رێگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ بگات، ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت و له‌ ئه‌نجومه‌نی به‌رگری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر میكانیزم و ده‌سه‌ڵاته‌كان و شێوازی كاری ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌و نوێنه‌رایه‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت، دوای په‌سەندكردنی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌، ره‌زامه‌ندی به‌رێزان سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی پێویسته‌، تا نوێنه‌ری فه‌رمی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی بۆ دیاری بكرێت."


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×