یەكێتی و كۆمەڵ جەخت لەسەر گرنگی یەكلیستی لایەنە كوردستانییەكان دەكەنەوە
  2019-09-16       552       

یەكێتی نیشتمانی كوردستان و كۆمەڵی ئیسلامی جەخت لەسەر گرنگی یەکخستنی لایەنە کوردستانییەکان و هەوڵدان بۆ دروستکردنی یەکلیستی لایەنە کوردستانییەکان لەم قۆناغەدا لە ناوچە جێناكۆكەكان دەكەنەوە.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە، لەبارەگای ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵ لەشاری سلێمانی محەمەد حەکیم، کارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی و جیهانگیر ئەحمەد کارگێڕی ناوەندی هەڵبژاردنی کۆمەڵی ئیسلامی پێشوازیانکرد لە ڕزگار عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی و ئیکرام عەلی بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانیەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەدیدارەکەدا باس لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و بەشداری کورد لەو هەڵبژاردنانە بەتایبەت لەپارێزگاکانی کەرکوک و موسڵ و سەڵاحەدین و دیالە و گرفت و لەمپەرەکانی ئەم هەڵبژاردنە بەتایبەت هەندێ بڕگەو ماددەی خراپی یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاکان کرا.

لەبەشێکی دیکەی کۆبونەوەکە جەخت لەسەر گرنگی یەکخستنی لایەنە کوردستانیەکان و هەوڵدان بۆ دروستکردنی یەکلیستی لایەنە کوردستانیەکان لەم قۆناغەدا بە خاڵێکی ئەرێنی لەقەڵەم درا.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×