ئەبوبەكر بەغدادی: ئەندامانی داعش بەردەوام دەبن لە شەڕكردن
  2019-09-17       889       

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، ئەبوبەكر بەغدادی خەلیفەی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش پەیامێكی دەنگی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، "ئەندامانی داعش بەردەوام دەبن لە شەڕكردن".

ئاوێنه‌: ئەبوبەکر بەغدادی داوای کردوە، چەکدارانی داعش کەسوکارەکانیان لەژێر دەستی ئەو هێزانە رزگار بکەن، کە لە عێراق و سوریا لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتیەوە پاڵپشتی دەکرێن و داواشیكردوە زیندانییەکان دان بەخۆیاندا بگرن.

بەغدادی وتوشیەتی،"جیهادكردن بەردەوام دەبێت و خەڵكی نوێ پەیوەندیان بە داعشەوە كردوە". وتوشیەتی،"چۆن دەبێت موسڵمان بژێت، لەکاتێکدا کەسوکارەکەی لە بەندیخانە و کەمپەکان بێت".

ئاماژەی بەوەشكردوە كە چەكدارانی داعش لە هەشت وڵاتی جیاوازدا و لە عێراق، سوریا، یەمەن، ئەفغانستان، سۆماڵ، لیبیا و تونس بەردەوامە لە شەڕكردن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×