2019-09-17   6203     
ژنه په‌رله‌مانتاری پێشووی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، ''ئه‌و پێنج ساڵه‌ی له په‌رله‌مان بووه جلی دووباره نه‌كردووه‌ته‌وه و هه‌موو رۆژێك جلێكی نوێی بۆ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان له‌به‌ركردووه''.
ئێڤار ئیبراهیم، په‌رله‌مانتاری خولی پێشووی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، له به‌رنامه‌ی ئێواره‌ی ئێن ئاڕ تی دوو، باس له ژیانی تایبه‌تی خۆی و ئاماده‌بوونی له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كات.
له به‌رنامه‌كه‌دا په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، ''له ماوه‌ی پێنج ساڵی په‌رله‌مانتاریدا جلی دووباره نه‌كردووه‌ته‌وه و هه‌موو رۆژێك جلێكی نوێی پۆشیوه'' ده‌شڵێت: هه‌موو مانگێك 30 كراسم ده‌كڕی.
ئێڤار ئیبراهیم، دوای تەواوبوونی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان وازی لە بزووتنەوەی گۆڕان هێنا و دوکانێکی کوتاڵی داناوە و سەرقاڵی قوماش فرۆشییە.
دواتر ئێڤار ئبیراهیم، خانمه بازرگانی جل و به‌رگ و په‌رله‌مانتاری پێشووی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، له باره‌ی به‌شداری كردنی له به‌رنامه‌یه‌كی ئێواره‌ی ئێن ئاڕ تی دوو، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ''ئه‌و جله‌كانی لەبازاڕی میللی (تەیراوەو كوران) ی شاری هەولێر كڕی كه نرخه‌كه‌ی پێنج هه‌زار دینار بووه و له مانگێكدا 150 هه‌زار دینار بووه''.