2019-09-17   841     
دەرچوانی كۆلێژەكانی پزیشكی دان و دەرمانسازی و پەرستاری لە سلێمانی گردبوونەوە و رایانگەیاند، ''تاوەڵامی داواكارییەكانیان نەدرێتەوە لەناڕەزایەتییەكانیان بەردەوام دەبن''.
ئاوێنه: ئه‌مرۆ 17-9-2019 ده‌رچوانی كۆلێژه‌كانی پزیشكی ددان و ده‌رمانسازی و پرستاری له سلێمانی به‌هۆی ئه‌وه‌ی له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه دانه‌مه‌زراون گردبوونه‌وه و به‌یاننامه‌یه‌كیان
خوێندكارانی كۆلێژه‌كانی پزیشكی رایانگه‌یاند ''چەندین جار لەلایەن حكومەتەوە بەڵێنی دامەزراندنیان پێدراوە، بەڵام بێ ئەنجام بوون''.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌و ده‌رچووه دانه‌مه‌زراوانه پاش خسته‌رووی ئه‌وه‌ی چه‌ندین جاره گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه و متوه‌ی چوار خوله حكومه‌ت به بیانوی جۆراوجۆر ده‌رگای دانه‌مه‌زراندنیان به‌روودا داخراوه، داوایان كرد به زووترین كات حكومه‌ت به‌جدی ولاَمی داواكارییه‌كانیان باته‌وه كه مافی سه‌ره‌تایی خۆیان كه ئه‌ویش دامه‌زراندنه.
جەختیشیان كردەوە، كە لەناڕەزایەتییەكان بەردەوام دەبن و دەبێت سەرۆكی حكومەت و ئەنجومەنی وەزیران بەزوترین كات وەڵامی داواكاریی و ناڕەزایەتییەكانیان بدەنەوە.