ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگار لە هەولێر ئەنجام درا
  2019-09-17       831       

بە فەرمی ئەمڕۆ فرسەت سۆفی وەک پارێزگاری نوێی هەولێر دەستی بە کارەکانی کرد.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق و نەوزاد هادی، پارێزگاری پێشووی هەولێر و فرسەت سۆفی، پارێزگاری نوێی هەولێر، ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری هەولێر ئەنجام درا.

هاوکات وەزیری ناوخۆ رێبەر ئەحمەد پیرۆزبایی لە فرسەت سۆفی کرد و ئاماژەی بەوە کرد کەوا پارێزگاری نوێی هەولێر دەتوانێت لە ئێش و ئازاری خەڵک تێبگات.

دواتر نەوزاد هادی پشتگیری تەواوی خۆی بۆ فرسەت سۆفی راگەیاند و جەختی لەوە کردەوە لە هەموو یەکە ئیدارییەکانیش پاڵپشتی بکەن.

فرسەت سۆفی لای خۆشیەوە دووپاتیکردەوە کە خزمەتی خەڵکی هەولێر بکات و وتی، ''شەو و رۆژ دەخەینە سەر یەک تاکو بتوانین خزمەتی زیاتری خەڵکی ئەم شارە بکەین و داواش دەکەم هەموومان بە یەک تیم کارەکان بکەین چونکە کەسمان بە تەنها هیچ نین''.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×