هاوسەرۆکانی شارەوانییەکی تری هەدەپە دەستگیرکران
  2019-09-17       683       
دوای ئەوەی لە کلوپ تەقینەوەیەک ڕویدا و ٧ کەس لە تەقینەوەکەدا گیانیان لەدەستدا، هەردوو هاوسەرۆکی شارەوانی کلوپ کە سەر بە هەدەپەن بە تۆمەتی تێوە گلانیان لە ڕووداوەکەوە دەستگیر کران، لەگەڵ ئەوانیشدا ٣ کەسی تر دەستگیر کران.

ئاوێنه‌: لە شارۆچکەی کلوپی سەر بە دیاربەکر تەقینەوەیەک ڕویدا، بەهۆی تەقینەوەکەوە ٧ کەس گیانیان لەدەستدا، ماوەی ٤ ڕۆژە لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئەو بابەتە بەردەوامی هەیە و سەرئەنجام ٥ کەس دەستگیر کران یەکێک لەو کەسانەش جێگری سەرۆکی شارەوانی کلوپ فاتمە ئای لەنێو دەستگیر کراوەکاندا هەیە.

لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەو ٥ کەسە بەردەوامی هەیە، فاتما ئای پێش ئەوەی دەستگیر بکرێت ڕایگەیاند ''ئێمە تاوانبار دەکرێین بۆ ئەوەی قەیومان بەسەردا بکەن هۆکارەکەی ئەوەیە کە تاوانبارمان دەکەن دەیانەوێت ئێمە لاببەن و کەسێکی تر بخەنە جێمان، ئەم تاوانەش وەک بیانویەک بەکار دەهێنن، فاتمە ئای نامەیەکی ئاڕاستەی خێزانی قوربانیەکان کرد و ئومێدی خواست کە ئەو ڕووداوە کۆتا خەمیان بێت و سەرەخۆشی لێیان کرد''.

فاتمە ئای باسی لەوە کرد هەر کارێکی شارەوانی لەو ناوچەیەدا ئەنجامبدەن بە سەرپەرشتی پۆلیس و سەرباز ئەنجام دراوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×