بەرهەم ساڵح سەردانی هەولێر دەکات
  2019-09-17       1014       

سەرۆک کۆماری عێراق بە یاوەریی شاندێکی باڵا سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی حکوومی و سیاسی کۆدەبێتەوە. 

ئاوێنه‌: بڕیار وایە ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی ئەیلوول ٢٠١٩، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق بە شاندێکی باڵای یاوەری بەریگەی فرۆکەخانەی ئەربیل-ی نێودەوڵەتی دەگاتە هەولێر.

هاوکات سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە سەردانەکە سەردانێکی ئاساییە و لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەی و سیاسی لە ئاستێکی باڵا کۆدەبێتەوە.

تەوەرەی سەردانەکەی خۆی لە بابەتە دوقۆڵییەکانی هەرێم و بەغداد و دواهەمین دۆخی عێراق دەبینێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە فارس عیسا، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند کە سەردانەکەی سەرۆککۆمار بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و بابەتەکانی نەوت و غازە لەنێوان بەغداد و هەولێر.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×