کتێبێک له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی ده‌ستگیرکردنی نوێنه‌رانی هه‌ده‌په‌ بڵاوده‌کرێته‌وه‌
  2019-09-17       637       
په‌یامنێر و سیاسه‌توانێکی باكوری كوردستان کتێبێکیان له‌ژێر ناوی "هیچ شتێك نه‌گۆراوه‌/ نوێنه‌رانی کورد له‌ په‌رله‌مان تا زیندان" نووسیوه‌ که‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا له‌لایه‌ن ده‌زگای دیپ نۆته‌وه‌ ده‌خرێته‌ بازاڕی کتێبه‌وه‌.

ئاوێنه‌: حایری ده‌میر، په‌یامنێر و حه‌سه‌ن قلیچ سیاسه‌توانێکی باكوری كوردستان چه‌ندین بابه‌تیان له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی ده‌ستگیرکردنی نوێنه‌رانی پارتی دیموکراتی گه‌لان کۆکردۆته‌وه‌ و له‌وباره‌وه‌ کتێبێکیان به‌ ناوی "هیچ شتێك نه‌گۆراوه‌/ نوێنه‌رانی کورد له‌ په‌رله‌مان تا زیندان" نووسیوه‌ که‌ ڕۆژی 20ی ئه‌یلولی 2019 کتێبه‌که‌ له‌لایه‌ن ناوه‌ندی دیپ نۆته‌وه‌ ده‌خرێته‌ به‌ر دیدی خوێنه‌ران.

پێشه‌کی کتێبه‌که‌ به‌ ڕاپۆرتێکی که‌یتی پری، ڕاپۆرتده‌ری یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی تورکیاوه‌ ده‌ست پێده‌کات و به‌ دواییین وته‌ی موراد سوینچ کۆتایی پێدێت و باس له‌ پڕۆسه‌ی 4ی نۆڤێمبێری 2019 و ورده‌کاریی ده‌ستگیر و زیندانی کردنی نوێنه‌رانی کوردی په‌رله‌مانی تورکیا ده‌کات.

له‌ کتێبه‌که‌دا ورده‌کاریی زیندانیکردنی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش، فیگن یۆکسکداغ، عه‌بدوڵڵا زه‌یدان، سه‌لما ئیرماک، چاغلار ده‌میرل، گوڵسه‌ر یێڵدرم، بۆرجۆ چه‌لیک ئۆزکان، فه‌رهاد ئینجۆ، سری سوره‌یا ئۆنده‌ر و ئێدریس باڵۆکه‌ن خراوه‌ته‌ڕوو و باس له‌ پڕۆسه‌ی پێش ده‌ستگیرکردنی نوێنه‌ران و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حه‌سانه‌ی یاسایییان له‌ په‌رله‌مانی تورکیا کراوه‌.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×