2019-09-17   606     
بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ‌و كۆچبه‌رانی عێراق ئاشكرای ده‌كات كه حكومه‌ت هانی په‌نابه‌ران ده‌دات ئاره‌زومه‌ندانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان‌و دژی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانه.
ئاوێنه: له‌لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی (روسیا الیوم)، جاسم عه‌تییه بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ‌و كۆچبه‌رانی عێراق له‌باره‌ی پرسی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراقه‌وه له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ورپییه‌وه رایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق دژی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانه، به‌پێچه‌وانه‌وه هانی په‌نابه‌ران ده‌دات ئاره‌زومه‌ندانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان.
وتیشی، "هه‌وڵده‌ده‌ین گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وڵاتان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی رێككاره‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی په‌نابه‌ران ئاسان بكه‌ن."
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه دوای چه‌ند رۆژێك شاندێكی حكومی عێراق سه‌ردانی جنێڤ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌باره‌ی پرسی په‌نابه‌رانی عێراقییه‌وه بكات.
جاسم عه‌تییه به‌پێویستی ده‌زانێت كه لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌باره‌ی ناسنامه‌ی هه‌مو ئه‌و كه‌سانه بكرێت كه هیچ پێناسێكیان پێ نییه‌و خۆیان به‌هاوڵاتی عێراق ناساندووه.