وەزیری پەروەردە: 21ی ئەیلول ساڵی نوێی خوێندن لەھەرێمی كوردستان دەستپێده‌كات
  2019-09-17       895       
ده‌ستپێكی‌ وه‌رزی‌ نوێی‌ خوێندنی‌ ساڵی‌ رابردو، ئه‌رشیف
وەزیری پەروەردەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایده‌گیه‌نێت كه‌ 21ی‌ ئه‌م مانگه‌ لەسەرتاسەری ھەرێمی كوردستاندا ساڵی نوێی خوێندن ده‌ستپێده‌كات. بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی-یش ده‌ڵێت، هەمو ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنی وەرزی نوێی خوێندن کراوە.

ئاوێنه‌: ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ڕایگەیاندووه‌، ئامادەكارییەكی تەواو بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2019-2020 كراوەو بە ھیچ شێوەیەكیش ساڵی نوێی خوێندن دواناكەوێـت، 21ی9ی2019 كە دەكاتە رۆژی شەممە، یەكەم ڕۆژی دەوامی قوتابخانەكانە لەسەرجەم خوێندنگاكانی ھەرێمی كوردستان.

هاوكات دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ هەمو ئامادەکارییەک کراوە بۆ دەستپێکردنی وەرزی نوێی خوێندن لەروی‌ یەکپۆشی‌و رێکخستنی دەوام‌و قوتابخانە ئەهلییەکان‌و گۆڕینی سیستمی ئینگلیزی.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ کەمی‌ بینا یەکێکە لەکێشەکانی‌ بواری‌ پەروەردەو زیادبونی‌ دانیشتوانیش بەبێ پلان، واتا گەڕەکێک تازە دەکرێتەوە لەوێ منداڵ زۆر دەبێت‌و قوتابخانەت بۆ ناکرێتەوە دوایی گلەییەکە دێتە سەر ئێمە پێویست دەکات حکومەتی‌ هەرێم لەهەر کۆڵانێک‌و لەهەر گەڕەکێکدا هەر شوێنێک زەوییەکانی‌ ئەکوژێنێتەوە با یەکەم شوێن بیری لێبرکێتەوە بینای قوتابخانەکان‌و نەخۆشخانه‌و بنکە تەندروستییەکان بێت بەپلەی یەکەم.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×