2019-09-17   1210     
جوتیار عادل
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌وڵه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ولێرو به‌غدا بگه‌نه چاره‌سه‌رێكی هاوبه‌ش له‌باره‌ی پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردولا.
ئاوێنه: ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، فوئاد حوسێن، وه‌زیری دارایی عێراق له‌گه‌ڵ ئاوات جه‌ناب، وه‌زیری دارایی‌و دارا ره‌شید، وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوه‌وه.
دوای كۆبونه‌وه‌كه، جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا كه‌شێكی ئه‌رێنی هه‌بووه‌و هه‌مو هه‌وڵه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌یه بگه‌نه چاره‌سه‌رێكی هاوبه‌شی گونجاو له‌سه‌ر پرسه‌كان.
راشیگه‌یاند، هه‌وڵه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه چاره‌سه‌رێكی هاوبه‌ش له‌باره‌ی پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌یاوه‌ری فوئاد حوسێن، وه‌زیری دارایی عێراق گه‌یشتنه هه‌ولێر.