مەلا بەختیار داوای‌ كۆنگرەی "بێ‌ تەوافوق‌و گۆڕانكاریی" ده‌كات
  2019-09-17       1172       
مەلا بەختیار،
مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی یه‌كێتی‌ داوای‌ كۆنگرەی "بێ‌ تەوافوق‌و گۆڕانكاریی" ده‌كات‌و ده‌ڵێت، "ئەگەر كۆنگرەی تەوافوق بكەین، ئەوا شكۆی یەكێتی دەنێژین".

ئاوێنه‌: له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ كۆمیتەی شۆڕشی‌ حزبه‌كه‌ی‌، مەلا بەختیار باس له‌ئه‌نجامدانی‌ كۆنگره‌ی‌ یه‌كێتی‌ ده‌كات‌و ده‌ڵێت، "پێویستە هەڤاڵان بەوشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەكەدا بكەن، چونكە لەكاتێكدا رەخنەو رەخنە لەخۆگرتن نەماوە‌و لێپێچینەوە نەماوە، ئەوا پێویستە كۆنگرەیەكی بێ‌ تەوافوق‌و كۆنگرەی گۆڕانكاریی بەستین".

به‌بۆچونی‌ لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی یه‌كێتی‌، ئەگەر كۆنگرەی تەوافوقیی ئه‌نجامبده‌ن "ئەوا شكۆی یەكێتی دەنێژین!".

مەلا بەختیار راشیگەیاند، "ئەم سێ‌ حزبەی حكومەتەكەمان دامەزراندووە، لێپرسراوێتییەكی گەورەمان لەسەر شانەو نەك نابێ‌ ئەم حكومەتە تێكبچێ‌، بەڵكو دەبێ‌، پێدابگرین كە ئەركەكانی جێبەجێ‌ بكات. چونكە ئاگادارین لەو هەموو كێشانەی لەناوچەكەو لەهەرێمایەتی، تەنانەت لەعیراق‌و لەنێوان بەغدادو كوردستاندا هەیە، بۆیە ئەگەر جارێكی تر بگەڕێینەوە بۆ سەرهەڵدانەوەی كێشەكان، لەنێوان كوردستان‌و بەغداد، ئەوا زۆر خراپ دەبێت‌و دڵنیام ئەگەر كێشەكان بتەقنەوە ئەوا لەپێشووتر خراپتر دەبێت."
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×