دوای په‌سه‌ندكردنی ماده‌ی 10ی یاسای بودجه‌ی 2019ی عێراق كه تایبه‌ته به پشكی هه‌رێم و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه، په‌رله‌مانتارێكی گۆران ده‌ڵێت؛ پاره‌كه‌ی به‌غدا به زیاده‌وه به‌شی موچه‌ی بێ پاشه‌كه‌وتی موچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌كات.
ئاوێنه: ئه‌مشه‌و(چوارشه‌ممه)، په‌رله‌مانی عێراق له‌دانیشتنی خۆیدا چه‌ند ماده‌یه‌كی یاسای بودجه‌ی گشتی 2019ی عێراقی په‌سه‌ند كرد كه یه‌كێك له‌و مادانه ماده‌ی 10ی یاساكه بو كه په‌یوه‌ندی به پشكی هه‌رێمی كوردستان و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌وه هه‌یه.
كاوه محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتاری گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق دوای په‌سه‌ندكردنی ماده‌كه، له‌لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌فه‌یسبوك رایگه‌یاند؛ بەپێی ئەم مادەیە بڕی ئەو پارەیەی لەبەغداوە بۆ هەرێم دەنێردرێت، بەزیادەوە بەشی موچەی بێ پاشەکەوتی موچەخۆرانی هەرێم دەکات.
له‌لای خۆیشییه‌وه غالب محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتاری عێراق له‌فراكسیۆنی گۆڕان ئه‌وه‌ی رونكردۆته‌وه كه به‌پێی ئه‌و ماده‌یه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ردراوه حكومه‌تی فیدراڵ ده‌بێت پابه‌ند بێت به ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم نه‌وتی راده‌ست نه‌كرد ئه‌وا له پشكی هه‌رێم به رێژه‌ی زه‌ره‌ره‌كان كه پاره‌ی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌یه كه‌مده‌كرێته‌وه.
به‌پێی قسه‌ی غالب محه‌مه‌د به‌و پێیه موچه‌ی مانگانه‌ی 454 ملیار دینار بۆ فه‌رمانبه‌ران و 68 ملیار دینار بۆ پێشمه‌رگه‌و 125 ملیار دینار بۆ چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی جێگیركراوه‌و ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وتیش راده‌ست نه‌كات ئه‌وا مانگانه 647 ملیار دینار بۆ هه‌رێم ده‌نێردرێت.