2019-09-18   2794     
چەند رۆژێک بەر لە ئێستا شیعرێک بڵاوکرایەوە کە تێیدا بە راستەوخۆ سوکایەتی بە ئافرەتی تورکمان کراوە و لە سۆشیال میدیا بڵاوکرایەوە. هاوکات شیعرەکە لە سۆشیال میدیا دەنگدانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە و ناوی نەوزاد یەحیا باجگر، سەرۆکی دەستەی ئەمیندارێتی زانکۆکان و قوتابخانەکانی جیهانی لەژێردایە.
ئاوێنه: لەلایەکی دیکەوە دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگر کە بە نووسەری شیعرەکە ناوی براوە رایگەیاند کە نووسەری شیعرەکە بێئەدەبی کردووە و وتی، ''ئەو شیعرەی بڵاوکراوەتەوە لەدوور و نزیک هیچ پەیوەندی بە منەوە نییە. ئەوانەی شیعرەکەیان نووسیوە، بێئەدەبییان کردووە و ناوی منیان لەژێری نووسیوە. لێرەوە دووبارە دەمەوێت بیڵێمەوە کە هیچ پەیوەندییەکم بە شیعرەکەوە نییە. هاوکات بەدرۆخستنەوەشم لە ماڵپەڕەکەم و هەژماری فەرمی سۆشیال میدیا بڵاوکردووەتەوە''.
شایەنی باسە لە شیعرەکەدا بەراورد بە ئافرەتی تورکمان و کورد کراوە و تێیدا هێرشی سێکسی بەرامبەر بە ئافرەتی تورکمان کراوە و لەبەرامبەردا ژنی کورد بە شەڕکەر وەسف کراوە.