10 ڕێنمایی گرنگی بۆ ئەو كەسانە بڵاوده‌كرێته‌وه‌ كە بەنیازن ئۆتۆمبێلی نوێ بكڕن
  2019-09-18       1033       

هاتوچۆی سلێمانی 10 ڕێنمایی گرنگی بۆ ئەو كەسانە بڵاوكردەوە، كە بەنیازن ئۆتۆمبێلی نوێ بكڕن، یەكێك لەوانەش دڵنیابوونەوەیە لە هەموو جۆرەكانی ڕۆنی ئۆتۆمبێلەكە.

ئاوێنه‌: ڕادیۆ "تراڤیك ئێڤ ئێم"ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردوەتەوە ئەمڕۆ چوارشەممە (18/9/2019) 10 ڕێنمایی گرنگی بۆ ئەو كەسانە بڵاو كردەوە، كە بە نیازن ئۆتۆمبێلێكی نوێ بكڕن، ئەوانیش بریتین لە:

1- دڵنیابوونەوە لەهەموو جۆرەكانی ڕۆنی ئۆتۆمبێلەكە.

2- دڵنیابوونەوە لەبوونی تایەی سپێر‌، جەگ، چەرخ‌، ئاریەڵ‌ و گاعی.

3- دڵنیابوونەوە لەوەی سلایدی ئۆتۆمبێلەكە كار دەكات، ئەگەر لە تایبەتەمەندییەكانی ئۆتۆمبێلەكە هەبێت.

4- باشترە ئۆتۆمبێلەكە لە ڕۆژدا بكڕدرێت‌ و وەربگیرێت، بۆ دڵنیابوونەوە لەنەبوونی لێدراوی‌ و شوخت لە ئۆتۆمبێلەكەدا.

5- دڵنیابوونەوە لەوەی بزوێنەر ڕۆنی لێ ناچێت.

6- دڵنیابوونەوە لە شلەمەنییەكانی ئۆتۆمبێلەكە لەجۆرەكانی ڕۆن‌ و شلەمەنیی ناو پاتری‌ و ڕۆنی ستۆپ.

7- دڵنیابوونەوە لەوەی ئۆتۆمبێلەكە زیاتر (40 بۆ 50) هەزار كیلۆمەتر نەڕۆیشتووە.

8- دڵنیابوونەوە لەوەی قفڵی ئۆتۆمبێلەكە لەناوەوە كار دەكات‌ و گاعی تێدایە، هاوكات دڵنیابوونەوە لەوەی كوشنەكان هیچ كێشەیەكەیان نییە.

9- تاقیكردنەوەی ساردكەرەوەی هەوا (تەبرید) لەهەموو ئاستەكاندا‌ و لەگەڵ تاقیكردنەوەی بلووتوس‌ و شاشەكە.

10- دڵنیابوونەوە لەوەی هەموو جامەكان بە باشی كار دەكەن.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×