دەستەی دەستپاکی عێراق: ١٣٥ ملیۆن دۆلارمان بۆ وەزارەتی نەوت گەڕاندووەتەوە
  2019-09-18       861       
دەستەی گشتی دەستپاكی لە عێراق رایگەیاند كە دوای گەڕان و بەدواداچوونەكانی لەو سەرپێچییانەی کە لە گرێبەستەكانی نێوان كۆمپانیای دابەشكردنی بەرووبوومە نەوتییەكان و دوو كۆمپانیای وەبەرهێناندا واژووکراون، ١٣٥ ملیۆن دۆلاری بۆ وەزارەتی نەوت گەڕاندووەتەوە.

ئاوێنه‌: لە راگەیەندراوێكدا فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكان سەربە دەستەی گشتی دەستپاكی  ئاماژەی بەوە كردووە كە گەڕان و بەدواداچوونی كردووە سەبارەت بە گرێبەستەكانی هاوردەكردنی بەروووبوومە نەوتییەكان كە بەهۆیەوە توانیویانە ١٣٥ ملیۆن دۆلار بگەڕێننەوە بۆ وەزارەتی نەوت.

شایەنی باسە لە ساڵی ٢٠١٨دا دەستەی گشتی دەستپاكی لە عێراق ئاشكرای كردبوو كە لە میانی ٢٠١٧دا، دوو هەزار فەرمانی دەستگیركردن بەتۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی دەركراون لەنێویاندا، ٢٩٠ فەرمان بۆ بەرپرسانی حكوومی كە ژمارەیەكیان وەزیربوون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×